دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

وەزارەتی ئەوقاف لەبارەی جەژنی “سەری ساڵی ئێزدییان” روونکردنەوە دەدات

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ئێزدییەکان لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت: جەژنی سەری ساڵی ئێزدییان، زۆرێک لە کەناڵە راگەیاندنەکان بە هەڵە ناویان ناوە چوارشەممەی سوور و ئەم ناوە هیچ پەیوەندی بە ئێزدییەکانەوە نییە.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ئێزدییەکان، روونکردنەوەیەکی ئاراستەی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، کە واژۆی سعود مستو نەجم، بەڕێوەبەری گشتی لەسەرە و تێیدا هاتووە، جەژنی سەری ساڵی ئێزدییەکان دەکەوێتە رۆژی چوارشەممە رێککەوتی (17ـی نیسانی 2024) و، ئەم جەژنە گرنگترین بۆنەیە لەلای ئێزدییەکان، کە ناوی جەژنی سەری ساڵی ئێزدییانە، وەک چۆن لە فەرمانی پەرلەمانی کوردستان، ژمارە (16)ـی ساڵی 2010 ئاماژەی پێکراوە.

لە روونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، زۆرێک لە کەناڵە راگەیاندنەکان ناوی “جەژنی سەری ساڵی ئێزدییان” بە هەڵە کردووەتە “چوارشەممەی سوور”، کە ئەم ناوە هیچ پەیوەندی بە ئێزدییەکانەوە نییە.

ت