هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

دهۆك له‌ یارییه‌كی چاره‌نووسسازدا میوانی مه‌سافی باشووره‌

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، له‌ گه‌ڕی ده‌یه‌می یارییه‌كانی خولی پله‌ یه‌كی عێرقی، دهۆك له‌ شاری به‌سڕه‌ میوانی نه‌فتی جنوبه‌، ئه‌م یارییه‌ بۆ دهۆكییه‌كان گرینگ و چاره‌نووسسازه‌، چونكه‌ به‌ رێژه‌یه‌كی زۆر به‌ بردنه‌وه‌ی له‌م یارییه‌، پێگه‌ی خۆی له‌ پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می خولی یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كان جێگیر ده‌كات.

دهۆك بۆ ئه‌م یارییه‌ به‌ ته‌واوی ئاماده‌یه‌، سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانیشی بۆ ئه‌م یارییه‌ ئاماده‌ن، ته‌نها سیامه‌ند عه‌گید نه‌بێت، به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی سێ كارتی زه‌رده‌وه‌ ناتوانێت له‌ یارییه‌كه‌ به‌شدار بێت، دهۆك چاوی له‌وه‌یه‌ جارێكیتر بۆ ریزی یانه‌ نایابه‌كانی عێراق بكه‌ڕێته‌وه‌، بۆیه‌ پێكهاته‌یه‌كی باشی بۆ ئه‌م خوله‌ پێكهێناوه‌، له‌ ئێسته‌شدا پێشه‌نگی خوله‌كه‌ی گرتووه‌.
دهۆك له‌ دوای ئه‌نجامدانی 9 یاریی 6 یاریی بردووه‌ته‌وه‌، له‌ 1 یارییش دۆڕاوه‌ و ته‌نها 2 یارییش یه‌كسان بووه‌، 14 گۆڵی كردووه‌ و 5 گۆڵی لێ كراوه‌، به‌ 20 خاڵ پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می گرتووه‌.
مه‌سافی جنوب، له‌ خانه‌ی چوارده‌یه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ دێت، له‌ 9 یاریی رابردووی ته‌نها 4 بردنه‌وه‌ی هه‌یه‌ و 2 یاریش یه‌كسان بووه‌ و 3 یارییشی دۆڕاندووه‌، 10 گۆڵی كردووه‌ و 5 گۆڵی لێ كراوه‌، به‌ 14 خاڵ له‌ ریزبه‌ندی پێنجه‌می خوله‌كه‌ دێت.
خولی پله‌ یه‌كه‌كانی عێراقی به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌ دابه‌شكراوه‌، سێ یانه‌ی هه‌رێمی كوردستانی تێدا به‌شداره‌، كه‌ یانه‌كانی دهۆك و پێشمه‌رگه‌ی سلێمای و گازی باكوورن، یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ به‌شێوه‌ی چون و هاتن ئه‌نجامده‌درێت، له‌ كۆتاییدا دوو یانه‌ بۆ ریزی نایابی عێراقی سه‌رده‌كه‌ون.
یانه‌ی حدود به‌ 19 خاڵ ركابه‌ری نزیكی یانه‌ی دهۆكه‌ له‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌دا، كه‌ تا ئێسته‌ هیچ دۆڕانێكیشی نییه‌، به‌ 17 گۆڵ زۆرترین گۆڵی له‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ كردووه‌، یانه‌ی عه‌فك به‌ 9 خاڵ له‌ كۆتا ریزبه‌ندی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ دێت، ته‌نها 8 گۆڵیشی كردووه‌، كه‌مترین رێژی گۆلكردنه‌ له‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌، یانه‌ی دهۆك به‌ 6 بردنه‌وه‌ تا ئێسته‌ خاوه‌نی زۆرترین بردنه‌ویه‌ له كۆمه‌ڵه‌ی خۆی، یانه‌ی رومادیش به‌ 5 یه‌كسان زۆرترین یه‌كسانی هه‌یه‌.