هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

ئەمڕۆ و سبەی گەڕێکی تری خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ و سبەی بە ئەنجامدانی ٨ یاری یارییەکانی گەڕی حەوتەمی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بەڕێوەدەچن، لە کۆمەڵەی یەکەمدا شۆڕیجە و ئاکرێ لە یارییەکی بەهێزدا بەیەک دەگەن، گرنگترین یاری کۆمەڵەی دووەمیش بەیەک گەیشتنی یانەکانی ڕزگاری و قەڵادزێ لەخۆ دەگرێت، ڕۆژنامەی هەولێر هەفتانە بارودۆخی یانەکان و خشتە و ڕیزبەندی یانەکان و گۆڵکارانی خولەکە دەخاتە ڕوو.

گەڕێکی تر بەڕێوەدەچێت
ئەمڕۆ سبەی یارییەکانی گەڕی حەوتەمی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بەڕێوەدەچن، تا ئێستە هەر یەک لە یانەکانی ئاکرێ و ڕزگاری پێشەنگی یانەکانی هەردوو کۆمەڵەکەیان گرتووە و ڕکەبەری لە نێوان یانەکان بەهێزە و جیاوازی خاڵەکانی نێوانیان زۆر نیە، بەتایبەت لەیاریەکانی کۆمەڵەی دووەم کە زیاتر لە ٥ یانە ڕکەبەری پلەکانی پێشەوەی ڕیزبەندی دەکەن، لەگرنگترین یارییەکانی ئەم گەڕە ڕووبەڕوبونەوەی یانەی شۆڕیجە و ئاکرێیە لە کۆمەڵەی یەکەم کە جیاوازی نێوانیان دوو خاڵە، لەیاریەکانی کۆمەڵەی دووەمیشدا یانەی ڕزگاری پێشەنگی یانەکان میوانداری یانەی قەڵادزێ دەکات کە لە پلەی چوارەم دێت.

خشتەو کاتی یارییەکانی گەڕی حەوتەم بەمشێوەیە دەبێت:
یارییەکانی گەڕی حەوتەمی کۆمەڵەی دووەم/ دووشەممە:
بازیان – چوارقوڕنە/ یاریگەی بازیان
سلێمانی – کۆیە/ یاریگەی سلێمانی
بابان – ڕانیە/ یاریگەی بابان
ڕزگاری- قەڵادزێ/ یاریگەی ڕزگاری
خانەقین – هەڵەبجەی شەهید / یاریگەی خانەقین
یارییەکانی گەڕی حەوتەمی کۆمەڵەی یەکەم/ سێشەممە:
شۆڕیجە – ئاکرێ/ یاریگەی شۆڕیجە
بروسک – خاک/ یاریگەی فڕانسۆ٢
گارە – بەردەڕەش / یاریگەی گارە
پیشەسازی چاوەڕوانە
ڕیزبەندی یانەکان بەمشێوەیەیە:
کۆمەڵەی یەکەم:
١-ئاکرێ ١٠ خاڵ لە ٤ یاری
٢- بروسک ٨ خاڵ لە ٥ یاری
٣- شۆڕیجە ٨ خاڵ لە ٥ یاری
٤- خاک ٨ خاڵ لە ٦ یاری
٥- پیشەسازی ٦ خاڵ لە ٥ یاری
٦-گارە ٤ خاڵ لە ٤ یاری
٧- بەردەڕەش ٤ خاڵ لە ٤ یاری
٨- سێمێل ٢ خاڵ لە ٥ یاری
کۆمەڵەی دووەم:
١-ڕزگاری ١٢ خاڵ لە ٦ یاری
٢- خانەقین ١٢خاڵ لە ٦ یاری
٣- ڕانیە ١١ خاڵ لە ٦ یاری
٤- قەڵادزێ ١٠ خاڵ لە ٦ یاری
٥- چوارقوڕنە ١٠ خاڵ لە ٦ یاری
٦-بازیان ١٠ خاڵ لە ٦ یاری
٧- بابان ٧ خاڵ لە ٦ یاری
٨- هەڵەبجەی شەهید ٤ خاڵ لە ٦ یاری
٩- کۆیە ٣ خاڵ لە ٦ یاری
١٠- سلێمانی ٢ خاڵ لە ٦ یاری

ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولەکە:
١-کۆسرەت عەلی – یانەی چوارقوڕنە ٤ گۆڵ
٢- سامان شێرزاد – یانەی بازیان ٤ گۆڵ
٣- یاد عوسمان – یانەی بابان ٣ گۆڵ
ئەم وەرزەی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بەبەشداری ١٩ یانە بەڕێوەدەچێت، بەڵام یانەی ئاڵتون کۆپری لە کۆمەڵەی یەکەم کشایەوە، یانەکان بەشێوازی ناوچەی جوگرافی بەسەر دوو کۆمەڵەدا دابەشکراون، یارییەکان بەشێوەی چوون و هاتن ئەنجام دەدرێن و دوو یانە خاوەن پلەی یەکەمی هەردوو کۆمەڵەکە ڕاستەوخۆ دەگەنە خولی نایابی کوردستان و دوو یانە ڕیزبەندی کۆتایی هەردوو کۆمەڵەکەیش بۆ ڕیزی یانە پلە دووەکان دادەبەزن.