وانەبێژێک دەبێتە هۆکاری خۆشەویستکردنی وانەی کۆمەڵایەتی

شەوناز فاتح

سەگڤان عبدالخالق چالی، دەرچووی بەشی کۆمەڵایەتی کۆلێژی پەروەردەی “ئاکرێ”ـیە ومامۆستای وانەبێژی وانەی کۆمەڵایەتییە لە قوتابخانەی دینارانی بنەڕەتی تێکەڵاو سەر بە پەروەردەی بەردەڕەش.

بەهۆی دڵسۆزی و خۆشەویستی بۆ پیشەکەی ڕۆژانە وانە بە جوانترین و نوێترین و باشترین ڕێگا بە قوتابیانی دەڵێتەوە، چالاکی جۆراو جۆر و سەردەمیانە میتۆد و ڕێبازی نوێی وانەوتنەوە ئەنجام دەدات بۆ ئەوەی قوتابی زۆر بە باشی تێبگەن.
ئەمە لە کاتێکدا ئەم تەکنیکە نوێیانە وا دەکات کە قوتابی خۆشەویستی و حەزێکی زۆریان بۆ وانەکه هەبێت.
لە نوێترین میتۆد و تەکنیکی وانەوتنەوەی کۆمەڵایەتی پۆلی پێنجەم لە بابەتی چاندن زیاتر لە (32) جۆر بەرهەم لەسەر شێوەزاری میتۆدی دەروازە، وە چەندین ئامێری بە شێوەی کرداری بۆ قوتابیان ئامادەکردووە و پێی ئاشنا کردوون.
بۆ نموونە بەرهەمی دانەوێڵە (گەنم، برنج، جۆ)، ئەو بەرووبوومانەی دەچنە بواری پیشەسازی (گەنمەشامی، گوڵەبەڕۆژە، کونجی، لۆکە)، بەرهەمەکانی سەوزە و میوە.
ئەمە یەکەم جار نیە کە بەم شێوازە نوێیە وانە بڵێتەوە بەڵکو ڕۆژانە شێوازی نوێ و جۆراوجۆر بەکاردەهێنێت، کە ئەمەش ڕێگا خۆشکەرە بۆ مامۆستایان و هاوپیشەکانی کە بیرۆکە و ڕێگای نوێ بەکاربهێنن بۆ تێگەیاندن و خۆشەویست کردنی وانەی کۆمەڵایەتی کە لە لای قوتابیان بە وانەیەکی قورس و وشک و ئاڵۆز ناودەبرێت، بە هۆی ئەوەی مامۆستایان زۆر بە کەمی چالاکی ئەنجام دەدەن لە وانەکەدا ئەمەش وای کردووە زۆر بە کەمی قوتابی حەزی لە وانەکە بێت.
بۆ زیاتر تێگەیاندن و ئاشناکردنی قوتابیان پێویستە وانەکە بە شێوەی کرداری بوترێتەوە، بۆ ئەوەی زیاتر وەک زانیاری لای قوتابیان بمێنێتەوە.

ھەواڵی زیاتر