کەشناسی رەوشی کەش و هەوای دوو رۆژی راگەیاند

 100% 


پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی راگه‌یه‌نرا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسیی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌م 2ی4ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ورده‌بێت له‌ زۆربه‌ی كاته‌كاندا، پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێته‌وه‌ به‌راورد به‌ تۆماره‌كانی دوێنێ دووشه‌م.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، سبه‌ی چوارشه‌م 3ی4ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێته‌وه‌ به‌ به‌راورد به‌ پله‌كانی ئه‌مڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 29 

سلێمانی: 26

دهۆک:   27

 زاخۆ: 29

هەڵەبجە: 28

کەرکوک: 31

سۆران: 27

حاجی ئۆمەران: 18

گەرمیان: 32.

ھەواڵی زیاتر