دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

دهۆک.. ئاگره‌كه‌ی بازاڕی چەلێ كۆنتڕۆڵكرا و زیاتر له‌ 100 دوكان سوتان


بەرگریی شارستانی هەرێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئاگره‌كه‌ی دهۆك كۆنترۆڵ كراو زیاتر لە 100 دووکانی بازاڕی چەلێ لە دهۆک سووتاون.


له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان بڵاویكرده‌وه‌، كاتژمێر 3:43ی خوله‌كی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشه‌م 1ی4ی2024، ئاگرێکی گەورە لەناو یەکێک لە بازاڕەکانی ناو سەنتەری پارێزگای دهۆک کەوتەوە.

بەرگریی شارستانیی هەرێمی كوردستان رایگه‌یاندووه‌، بەهۆی ئاگرەکەوە زەرەر و زیانێکی زۆر گەورەی ماددی بە زیاتر لە 100 دوکان کەوتووە.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، بە هەوڵ و تەقەللای کارمەندان و ئەفسەرانمان کە لە 30 تیمی  بەرگریی شارستانیی  11  بنکەوە بەشداربوون، توانرا  بە سێ كاتژمێر و 20 خولەك ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەین.

له‌ كۆتاییدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بەرگریی شارستانیی هەرێم دووپاتی کردەوە، ئاگرەکە زیانی گیانی نەبووە تەنها هەشت ھاووڵاتی و سێ لەکارمەندانمان بەهۆی دووكەڵەوە هەناسەیان سوار بووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون. ئێستا باری تەندرووستییان جێگیرە.