ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 31_3_2024، لە ژێر چاودێری و به ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێرو لوقمان سه‌عید بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێرو سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و بەرێوەبەری پەروەردەی ناوەند و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستا‌و پهروهردهكارو قوتابیان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر مەراسیمێکی بۆ رۆژی ژینگەی پەروەردە رێكخست.
له‌و مه‌راسیمه‌دا كه به سرووی نەتەوەیی ئەی رەقیب ده‌ستی پێكرد، چه‌ندین وتار پێشكه‌شكران، له وتاری پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه به‌وه كرا کەوا ژینگە نیعمەتێکی خوداییە و هەرچی لە نێو ئەم چوارچێوەیەدا فەراهەم کراوە بۆ خزمەتی مرۆڤ دروست کراوە، ئاماژەی بەوەش کرد کە بابەتی ژینگە پارێزی یەکێکە لە ئەولەویەتی ئەم کابینەیەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆیە ئەرکی مامۆستایانە کە گرنگی ژیاری و ژیانی بۆ جگەر گۆشەکانمان روون بکەنەوە تاوەکو ئەوانیش ببنە بەشێک لەوانەی گرنگی بە ژنیگەی پەروەردەیی دەدەن و ژینگەی کوردستان دەپارێزن …
هەر لەو مەراسیمەدا نامیلکەی ژینگەیی کە لەلایەن پارێزگای هەولێر ەوە چاپکرابوو، لەگۆرەپانی قوتابخانە بەسەر قوتابیان دابەش كرا..