لە بەحرکە دوو قوتابخانەی 18 پۆلی دروست دەکرێن

ئالان حمە سعید، وەزیری پەروەردە و ئومید خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و جێگری پارێزگار و بەڕێوەبەری گشتتی پەروەردەی هەولێر و بەڕێوەبەری ئەندازەی قوتابخانەکان لە پارێزگای هەولێر، پرۆژەی دروستکردنی دوو قوتابخانەیان لە بەحرکە بەسەرکردەوە کە یەکێکیان لەسەر بووجەی پەرە پێدانی پارێزگای هەولێر و ئەوی دیکەش لەسەر ئەرکی وەبەرهێنەر ئەحمد ڕێکانی، دەست بە دروستکردنیان کراوە و لە ئیستادا کاریان تێدا دەکرێت.

بڕیارە هەردوو قوتابخانە بۆ خوێندنی ساڵی داهاتوو بەڕووی مامۆستایان و قوتابیانی سنوورکە بکرێتەوە و لە هەمانکاتیشدا لەبەر فراوانبوونی سنووری ناحییەی بەحرکە و زۆربوونی ژمارەی دانیشتوانەکەی بڕیاردرا لە ئایندەیەکی نزیکدا بە دروستکردنی قوتابخانەیەکی دیکەی 18 پۆلی و باخچەیەکی منداڵان لەسنوورەکە.

ھەواڵی زیاتر