وەزارەتی داد فه‌رمانبه‌ران و هاووڵاتییان ئاگادارده‌كاته‌وه كه ده‌بێت تا سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو ڤاكسینیان وه‌رگرتبێت ، به پێچه‌وانه ناتوانن ده‌وام بكه‌ن ، یاخوود هاووڵاتییان ناتوانن سه‌ردانی بۆ وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان ئه‌نجامبده‌ن.
بەگوێرەی گشتاندنێک کە واژووی فرسه‌ت ئه‌حمه‌د وه‌زیری دادی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی لەسەرە و ئاماژه به‌وه‌شكراوه: لە سەرەتای ساڵی 2022 فەرمانبەرانی وەزارەت و فەرمانگەکانمان بەبێ وەرگرتنی ڤاکسین رێگەیان پێ‌نادرێت دەوام بکەن.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شدراوه: ئەو هاووڵاتییانەی ڤاکسینیشیان وەرنەگرتووە ناتوانن سەردانی وەزارەت و فەرمانگەکان بکەن.
لە سێ خاڵی گشتاندنه‌كه‌ی وەزارەتی داد هاتووه:
1- هەر فەرمانبەرێک لەهەر پلەو پۆستێک بێت ئەگەرتا 1/1/2022 ڤاکسینی وەرنەگرتبێت، ناتوانێت پابەندبێت بەدەوامی فەرمی.
2- لەدوای 1/1/2022ـەوە هیچ هاووڵاتییەک ناتوانێت سەردانی فەرمانگەکان بکات بە مەبەستی رایکردنی مامەڵەکانیان بەبێ وەرگرتنی ڤاکسین.
3- لە کاتی جێبەجێ نەکردنی ئەم گشتاندنە، سەرۆک و بەرپرسی فەرمانگە روبەرووی لێپێچینەوە دەبن