پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی سەرگەلییان بۆردومان کرد

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا، گوندی “سەرگەلی” سەر بە قەزای ئامێدییان بۆردومان کرد، موختاری گوندەکەش دەڵێت: هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (27ـی ئاداری 2024) نزار محەممەد، موختاری گوندی سەرگەلی، تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئەو شوێنەی کە بۆردومان کراوە دەکەوێتە دەرەوەی گوند و خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە.

موختاری گوندی سەرگەلی، ئاماژەی بەوەدا، خەڵکی گوندەکە بەهۆی ئەو ڕووداوەوە نیگەرانن و ترساون، چونکە وەک خۆیان ئاماژەی پێ دەکەن بۆردومانەکە زۆر لە گوندەکەیانەوە نزیک بووە.

موختاری گوندی سەرگەلی، گوتیشی: بەهۆی ئەوەی چەکدارانی پەکەکە لەو ناوچەیە هەن، بەردەوام لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە ناوچەکە بۆردومان دەکرێت.