له نووسراوێكدا كه ئاراسته‌ی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر كراوه، فاروقی مه‌لا مسته‌فا، خاوه‌نی كۆمپانیای ئاسیاسێل رایگه‌یاند، دوای روودانی لافاوه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر، بۆ به‌هاناوه‌چوونی خێزانه زیانپێگه‌یشتووه‌كانی لافاو، كۆمپانیاكه‌ی به‌پێویستی زانی بڕی یه‌ك ملیار دینار بۆ ئه‌و خێزانانه ته‌رخان بكات، كه له رووداوه‌كه‌دا زیانیان به‌ركه‌وتووه.
هه‌ر له‌و نووسراوه‌دا خاوه‌نی كۆمپانیای ناوبراو پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری قوربانیانی لافاوه‌كه كرد و هیوای چاكبوونه‌وه‌شی بۆ برینداره‌كانی خواست.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پێشتریش محه‌مه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ڕێگه‌ی ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای وه‌به‌رهێنانه‌وه تا ئێستا توانیویانه بڕی 700 ملیۆن دینار بۆ خێزانه زیانپێگه‌یشتووه‌كانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری دابین بكه‌ن، به‌مه‌ش تا ئێستا كۆی ئه‌و هاوكارییه ماددییانه‌ی بۆ ئه‌و خێزانانه كۆكراوه‌ته‌وه، گه‌یشتووه‌ته ملیارێك و 700 ملیۆن دینار.