عارف ڕوشدی
لەوەتەی بەناو (نادادگای نافیدراڵی) دەستی داوەتە پێشێلکارییەکانی، بە تایبەتی وەکو چەکێک دژی مافە دەستورییەکانی گەلی کوردستان و بازدان بەسەر پرنسیپی لەیەک جوداکردنی دەسەڵاتەکان، بیجگە لە دامودەزگا دادپەروەرییە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان، ژمارەیەکی بەرچاو لە یاساناسانی نێوخۆیی و دەرەکی، لەسەر ئاستی کوردستان و عیراق و وڵاتانی دیکە، هاتونەتە دەنگ و ئاماژە بە مەترسیی بڕیارە ملهوڕەکانی ئەو دادگایە دەکەن. دواترین کەسایەتی ڕێزدار دادوەر و یاساناس (حاکم ڕزگار) بوو، بە ڕونی لە چاوپێکەوتنێکدا لە شیکارییەکی یاساییدا، چەختیکردەوە لەوەی ئەم دادگایە بە یاسایەکی نادەستوری دامەزراوە و دەسەلاتەکانی تێپەراندووە.
بە داخەوە هێشتا هەندێ کەسی نابەرپرس بەهۆش خۆیان ناهێنەوە و لە پێناوی دەستکەوتی بەرتەسکی ناڕەوادا ویژدابی خۆیان مراندووە و پشتگیری لەو بڕیارە ستەمکارانە دەکەن .
هەر بۆزانیاریتان ؛ ئەم بەناو دادگایە بە شێوەیەکی کاتی بەپێی یاسای( قانون الدولة العراقیة) دامەزراوە و بە پێی مادەی (١٤٣)ی دەستور لابراوە، ئەمەش دەقی مادەکەیە ؛
المادە(١٤٣):
“یلغی قانون ادارة الدولة العراقیة للمرحلة الإنتقالیة، وملحقە، عند قیام الحکومة الجدیدة، بأستثناء ماورد فی الفقرة (أ) من المادة (٥٣) والمادە ( ٥٨) منە.”
تێبینی هەڵاوردنەکە تەنها بۆ مادەی(١٤٠)ە کە پەیوەندە بە چارەسەرکردنی گرفتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوە سنوری ئیستای هەرێمی کوردستانە.