زیــــــبا تـەهـــــــــــا*
مرۆڤ و مرۆڤایەتی بۆ بەردەوامبوون و مانەوە پێویستی بەخێزان ھەیە، خێزانیش پێویستی بە کارەکتەرێک ھەیە کە ھەڵگری بەرپرسیارێتی وبەرنامەرێژێکی وورد بێت، ئەو کەسەی دەتوانێت ئەو ڕۆڵە سەرکەوتووە ببینێت، دایکە. ڕۆڵی دایک لە بەڕێوەبردنی ماڵدا کارێکی ئاسان نیە، جگە لە هێشتنەوە و پاراستنی خێزان، ئه‌ركی دەستەبەرکردنی سەقامگیری دارایی خێزانیشی له‌ئه‌ستۆدایه، کە بەکۆڵکەی خێزان ناوده‌برێت.
خێزان لەھەموو بارودۆخێکدا دەبێت بۆ بەرێوەچوون و خەرجکردنی ئەو داھاتەی دێتەدەستی خاوەن پلان و ئەجێندایەکی تۆکمە بێت، ھهرلەسەر ئەو پلانە دەبێت بەرنامەی ژیان و رۆژانەیان دابرێژن بەجۆرێک ئەگەر رووبەرووی ھەر ئەگەرێکی نەخوازراو بوون، خێزان بتوانێت پشت بەخۆی ببەستێت و تۆکمە بمێنێتەوە.
دایک لەسەردەمە جیاوازەکاندا رۆڵی سەرەکیان لەخێزاندا ھەبووە، بەپێی کلتور و نەریتی کۆمەڵگە ڕۆڵی دایک دەگۆرێت، بەڵام توێژەرانی کۆمەڵایەتی و پسپۆرانی خێزان ناسی لەسهرئهوە کۆکن کە دایک رۆڵی کاریگەر و ئەرێنی لەھەموو کۆمەڵگەیەک بینیوە وهۆكاری پێشكه‌وتن و به‌ره‌وپێشچوون بووه، توانیویه‌تی له‌نێوان خێزان و كۆمه‌ڵگه هاوسه‌نگیه‌ك دروست بكات به‌جۆرێك ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ژیانی مناڵ و هاوسه‌ر و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی هه‌بێت. ئه‌م توانایه‌ی دایك وایكردووه كه مناڵ‌یش ببێته تاكێكی سودبه‌خش و به‌رهه‌مهێنه‌ر و بتوانێت خۆی له‌گه‌ڵ گۆرانكاری و پێشكه‌وتنه‌كاندا بگونجیێنێت.
ئه‌گه‌ر سه‌یری دایكانی كۆمه‌ڵگه‌ی خۆمان بكه‌ین، ده‌بینین ئه‌ركێكی زۆر پیرۆزتر و به‌رزتریان به‌ئه‌نجام گه‌یاندووه و له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌لومه‌رجه جیاوازه‌كان رۆڵی خۆیان به‌رجه‌سته‌كردووه و بوونه‌ته فاكته‌ری سه‌ره‌كی بۆ په‌روه‌رده‌كردنێكی ته‌ندروستی منداڵ و پاڵپشتێكی پته‌و بۆ هاوسه‌ره‌كانیان، ئه‌م رۆڵه كاریگه‌رتر و گرنگتر به‌رچاو ده‌كه‌وێت به‌تایبه‌ت له‌كاتی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هه‌ر قه‌یرانێكی دارایی یان خراپی گوزه‌رانی خێزان، به‌و مانایه‌ی توانیویانه رۆڵێكی شایسته ببینین له ئیداره‌دان و به‌رێوه‌بردنی خێزان له‌رووی داراییه‌وه. به‌پێی ئه‌و داهاته‌ی هاتۆته ناو خێزان خه‌رجی و پێداویستییه‌كانی ژیانیان دابینكردووه به‌جۆرێك كه بتوانن باڵانسێكی زۆر باش له‌نێوان داهات و خه‌رجیه‌كان بكه‌ن، كه ئه‌مه‌ش بۆته هۆی هاوسه‌نگ كردنی ژیانی خێزانه‌كان، ئه‌م جۆره دایكانه ره‌مزی ئافره‌تی سه‌ركه‌وتوو و به‌وره‌ن چونكه هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك خاوه‌ن دایكی له‌و جۆره بێت، نه‌وه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه ده‌توانن له‌هه‌موو بارودۆخێكدا له‌سه‌ر پێكانی خۆیان بوه‌ستن و رووبه‌رووی سه‌ختی و گرفته‌كان ببنه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دایكان ته‌نها له‌رووی ئیداره‌دانه‌وه رۆڵی كاریگه‌رییان نیه به‌ڵكو له‌رووی په‌روه‌رده و فێركردنی منداڵه‌وه كاریگه‌ریان هه‌یه، به‌جۆرێك منداڵ فێرده‌كه‌ن كه بتوانن رێزی ئه‌و خه‌رجیه بگرن كه دێته ده‌ستیان و به‌به‌هاوه سه‌یری بكه‌ن، و فێری ئه‌وه بن كه مرۆڤ له‌ژیانیدا ده‌بێت بزانێت چۆن ئایندهی خۆی بنیاد ده‌نێت له‌سه‌ر ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی له‌به‌رده‌ستیه‌تی و نرخ و به‌ها بۆ شته‌كانی ده‌وروبه‌ری خۆی دابنێت، ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه و تێگه‌یشتنه له‌لایان دایكانه‌وه له‌هزری نه‌وه‌كاندا بنیاد ده‌نرێت و ده‌توانێت ببێته چه‌قی گۆرانكاری و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه، كه ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌ی خۆمان پێویستی زۆرمان به‌و بیركردنه‌وه و په‌روه‌رده‌كردنه هه‌یه بۆئه‌وه‌ی بتوانین رۆژ له‌دوای رۆژ كوردستان به‌ره‌و پێشبه‌رین و ئه‌و توانا مرۆییه‌ی گه‌نجانمان به‌هه‌ده‌ر نه‌به‌ین، هه‌تا بتوانین به‌باشترین شێوه سود له‌تواناكانیان وه‌ربگرین و له‌به‌رژه‌وه‌ندی وڵات و نیشتمانماندا به‌كاری بهێنین، و ببینه خاوه‌ن كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پێشكه‌وتووی سه‌رده‌میانه.
سکرتێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان