ئاماری نوێی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 104 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و هاوكات نۆ توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە دهۆك بون.

وەزارەتی تەندروستی لەراگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا چوار هەزارو 282 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی توشبوانی نوێی كۆرۆنا كەمتربوە لەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە بەشێوەیەك 104 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 134 توشبوش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا نۆ توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 1 لە هەولێر، 2 لە سلێمانی، 3 لە دهۆك، 2 لە هەڵەبجە، 1 لە گەرمیان.

دەقی راگەیەندراوەكە:

ھەواڵی زیاتر