ئاسایشی سلێمانی لەبارەی ڕووداوی تەقەکردنەکەوە ڕوونکردنەوە دەدات

ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، لە هەوڵێکدا بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک ڕووبەڕووبوونەوە لە نیوان هێزی ئاسایشی سلێمانی و تۆمەتبارەکە ڕوویدا، بەهۆیەوە کارمەندێکی ئاسایش برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: کاتژمێر (06:00)ـی ئێوارەی ئەمرۆ یەکشەممە لەکاتێکدا ھێزەکانی ئاسایش لەسەر فەرمانی دادوەری لێکوڵێنەوەی ئاسایشی سلێمانی ھەوڵیاندا تۆمەتبارێکی ماددەی ھۆشبەر کە بازرگانی بە ماددەی ھۆشبەرەوە دەکرد ، لە ئەنجامدا تۆمەتبارەکە ڕووبەڕووی هێزەکانیان بۆتەوە.

هەروەها ئەوەی خستەڕوو لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەکە بووە هۆی بریندارکردنی یەکێک لە کارمەندانیان، ئێستاش باری تەندروستی جێگیرە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو کە هێزەکانیان بەزووترین کات توانیوویانە تۆمەتبارەکە بە برینداری دەستگیر بکەن.

ھەواڵی زیاتر