سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی نامەیەکی پیرۆزبایی لە وەزیری دەرەوەی تورکیا پێ گەیشت

سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانی ، نامەیەکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، لە هاكان فيدان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركياوه‌ پێ گه‌يشت.

لە نامەکەدا وەزیری دەرەوەی تورکیا، پیرۆزبایی لە سه‌رۆكوه‌زیران دەکات و دەڵێت ، هيواى ساڵێكى پڕ له‌ خۆشى و ئارامى و ته‌ندروستيى باشتان  بۆ ‌دەخوازم .

له‌ نامه‌كه‌دا هاتووە؛ جه‌ژنى نه‌ورۆز سيمبولى خۆڕاگرى و ئاشتى و ژيانه‌وه‌ى سروشت و ساڵيكى نوێ و نه‌ريتێكى كۆنى هاوبه‌شمانه‌،  هیوادارم  له‌پێناو ئارامى و ئاشتى ‌ ناوچه‌كه‌ ، ‌ هه‌ماهه‌نگى و هاوبه‌شيى نێوان هه‌ردوولامان به‌هێزتر بێت.