سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

شاندێكی لاوانی كوردستان گەیشتە وڵاتی چین

شاندێكی باڵای لاوانی كوردسان بەسەردانێك گەیشتنە وڵاتی چین و هاوشانی شاندی چەند وڵاتێكی دیكەی جیهان، بەشدارییان لە خولێكی پەرەپێدان لەو وڵاتەدا كرد.

شاندەكەی لاوانی كوردسان پێكهاتبوون لە گرووپێكی 17 كەسی بە ناوی گرووپی كوردستان لاو Kurdistan young)) لەگەڵ شاندی چەند وڵاتێكی تر وەك (ئوردن، لوبنان، میسر و جەزائیر) بەشداربوون لە خولێكی پەرەپێدان لە وڵاتی چین.

شاندەكە لە میانەی بەشداربوونیان لە خولەكەدا تیشكیان خستە سەر سنووری ڕاستەقینەی جوگرافیای كوردستان كە پێك هاتووە لە كوردستانی گەورە، دواتریش باسیان لە ژمارەی كوردانی تاراوگە كرد كە لە زۆرینەی وڵاتانی دونیادا هەن و لە زۆرێك لە وڵاتەكاندا پێگە و ڕۆڵی كاریگەریان هەیە.