مەسرور بارزانی بۆ پارێزگاری دهۆک: ئەوەی پێویستە بۆ پاراستنی هاووڵاتییان ئەنجامی بدەن

لەسەر دروستبوونی لافاوەکەی ئەمڕۆی دهۆک، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندی بە پارێزگاری دهۆکەوە کرد و پێی ڕاگەیاند، ئەوەی پێویستە بۆ پاراستنی هاووڵاتیان ئەنجام بدرێت.

لەوبارەوە، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پەیوەندی بە پارێزگاری دهۆک، عەلی تەتەرەوە کرد و پێی ڕاگەیاند، ئەوەی پێویستە بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان ئەنجامی بدەن.

گوتیشی: حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەر هاوکاریی و پێویستیەکی بەپەلە ئامادەیە.

ھەواڵی زیاتر