سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

هەولێر ..”چاندنی (5 هەزار) گوڵی جۆراو جۆر، لە ساڵیادى کیمیابارانکردنى هەڵەبجە”

ئەمرۆ شەممە 2024.3.16، بە مەبەستی سەوزکردن و ڕازاندنەوەی زیاترى شەقامەکە، لە یادی (36)مین ساڵیادى کارەساتى کیمیابارانکردنى هەڵەبجە، لە ژێرچاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و جێگرانی پارێزگار و قایمقامی ناوەند و سەرۆکی شارەوانی و بەرێوەبەرانى فەرمانگە و یەکە ئیدارییەکان، بەڕێوەبەرایەتی پارک و باخچەکان لە شەقامی هەڵەبجەى شەهید لە شارى هەولێر دەستیکرد بەچاندنی (5 هەزار) گوڵی جۆرا و جۆر لە دوورگەی ناوەندی شەقامەکە.

لەوبارەیەوە پارێزگارى هەولێر، دەستخۆشى لە سەرپەرشتیاریارانى هەڵمەتەکە کرد و تیشکى خستەسەر بیرەوەرى ئەوکارەساتە و ئاماژەى بەوەدا جوانترین یادەوەرى بۆ ئەو ڕۆژە چاندنى گوڵە بۆ روحى پاکى شەهیدان و قوربانیانى هەڵەبجە.