ئەمرۆ پێنجشهممه 14-3-2024 لە ڕۆژی لەدایک بوونی (بارزانی نەمر) کە ڕۆژی نەمام چاندنە، بە ئامادەبوونی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و بڵند ئیسماعیل بەرپرسی لقی دووی (پ د ك ) و نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی قەزای ناوەندو سەرۆکی شارەوانی هەولێرو بەرێوەبەری گشتی شارەوانییەکان و بەرێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێرو بەڕێوەبەری ئەندازەی پاركەكانی هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسیانی حکومی، هەڵمەتی فراوانی چاندنی 10 هەزار دار بەهەماهەنگی ئەندازەی پارک و باخچەکان و بەرێوبەرایەتی دارستان و پاوانی هەولێر بەبۆنەی لە دایک بوونی بارزانی نەمر لە دووساید شوقەکانی نەورۆز ئەنجامدرا …
ئەم هەڵمەتە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار بەمەبەستی زیادکردنی رێژەی سەوزایی لەشاری هەولێر بە چاندنی دار و گوڵ لە شوێنە جیاوازەکانی دەستی پێکرد…