دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

بە گوژمەی نزیكەی 7 ملیار دینار ژمارەیەك پرۆژەی نوێ لە شاری ئاكرێ ڕاگەیەندران

لە ساڵیادی سەرهەڵدانی ئاكرێ، كۆمەڵێك پرۆژەی نوێ لەسەر بودجەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە شاری ئاكرێ بە گوژمەی 6 ملیار و 873 ملیۆن دینار ڕاگەیەندران.
پرۆژەكان زیاتر ڕێگەوبان و شەقامەكان دەگرێتەوە. وەكوو: قیركردن و نۆژەنكردنەوەی چەند شەقامێكی ناوخۆیی لە گەڕەكە نوێیەكانی ئاكرێ بە درێژایی 3 كلیۆمەتر و 465 مەتر، كۆنكرێتكردن و نوێكردنەوەی چەندین شەقامی ناوخۆیی بە درێژایی زیاتر لە 3 كیلۆمەتر، قیركردنی شەقامەكانی قوتابخانەی گەڕەكی دەواجن و قوتابخانەی بیكەسەر، هەروەها كۆنكرێتكردنی شەقامی گەرەكی شەڤیلكا، قیركردن و نۆژەنكردنەوەی چەندین شەقامی دیكە وەكوو تاقی، خرگا، زانكۆ، وستایا، سارفی، ئالایێ، گۆلان، نەوروز، ڕۆناهی، سماقوک، کۆچینا مەلا فەرزووی، كۆمەڵگەی فەرمانگەكان و قیركردن و نوێكردنەوەی شەقامەكانی 11 ی ئادار.
زۆربەی پرۆژەكان لە ڕێگەی كۆمپانیا نێوخۆییەكانەوە جێبەجێ دەكرێن و لە ماوەی دیاریكراودا پێویستە پرۆژەكان تەواو بكرێن.
حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرباری كێشە داراییە بەردەوامەكانی و گوشارەكانی سەری، لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان بۆ شار و شارۆچكەكان بەردەوامە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری