دکتۆر سالار عوسمان لە سلێمانی سەردانی نووسەر و هونەرمەندانی كرد

دوێنێ، د.سالار عوسمان به‌رپرسی به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ شاری سلێمانی سه‌ردانی هه‌ر یه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ند و نووسەرانی کورد (مامۆستا ڕه‌ئوف بێگه‌رد)ی چیرۆكنووس و نووسه‌ر و وه‌رگێڕ،، (میدیا ڕەئووف بێگەرد)ی شانۆکار، (چیمه‌ن ئیسماعیل )ی شێوه‌كار و هاوژینی ده‌رهێنه‌ری خوالێخۆشبوو (حوسین میسری)، (ئه‌خته‌ر كه‌ریم)ـی هونه‌رمه‌ندی بواری نواندن، خانه‌واده‌ی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو (حاجی مه‌كی)،هەروەها (دایكی ئاریان)ـی هونه‌رمه‌ندی بواری نواندن (نەوزاد مەجید) و (سەییحە ئیسماعیل) ی هونەرمەندانی بواری شانۆ و دراما و، ( شێخ ئیسماعیل بەرزنجی)ـی هونەرمەندی بواری شانۆ و درامای کوردیی كرد.

لەو دیدارانەدا به‌رپرسی به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان هەموو پشتیوانییەکی بۆ هەریەک لەو نووسەر و هونەرمەندە ناودارانە دەربڕی و، بەڕێزەوەش هەوڵ و ماندووبوون و بەخشش و بەرهەمەکانیانی بەرز نرخاند، کە هەموو تەمەنی خۆیان لە پێناو خزمەتکردنی بزاڤی ڕۆشنبیری و ئەدەبی و هونەریی گەلەکەیان تەرخان کردووە .

ھەواڵی زیاتر