دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

سەرۆك بارزانی و فەخری كەریم بارودۆخی سیاسی عێراقیان تاوتوێ كرد

ئەمڕۆ سێشەم 12ی ئاداری 2024 لە سەلاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە فەخری کەریم سەرۆکی دەزگەی مەدا بۆ ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و هونەر كرد.

لەدیدارەكەدا سەرۆك بارزانی وێڕای ئیدانەكردنی هەوڵی تیرۆركردنی فەخری كەریم لە مانگی ڕابردوو لە شاری بەغدا، هیوای تەندروستیی بۆ خواست و هیوای ئەوەشی بۆ خواست كە لە خزمەتكردن بە كاروباری فەرهەنگی و ڕۆشنبیریی عێراق و ئاشتی و تەبایی بەردەوام بێت.

هەر لەو دیدارەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ئاستەنگەكانی بەردەم سەقامگیری و تەبایی و شەراكەتی نێوان عێراقییەكان ئاڵوگۆڕ كرد