یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

لەهەبوونی ئەم كێشانه لەكاتی دووگیانیدا بەزووترین كات سەردانی پزیشك بكە

مەزهەر كەریم – سلێمانی

هەرچەندە مانگەكانی كۆتایی دووگیانی ئاسودەيی بۆ دایكەكە دروست دەكات بەهۆی ئەوەی كۆتایەكانی ڕزگاربونێتی لەدووگیانیدا بەڵام لەوبارەیەوە د. شلێر فایەق پزیشكی ژنان و منداڵبوون ، باسی كۆمەڵێك ئازار دەكات كە لەكۆتا ڕۆژەكانی دووگیانيدا تووشی دایكەكە دەبێت دەڵێت” لەكاتی هەبوونی ئەم كێشانەدا كە لەمانەی خوارەوە پێكهاتووە پێویسە ژنی دووگیان سەردانی پزیشك بكات:

1-كەمبوونەوەی جووڵەی كۆرپەلە، ئەگەر هەستت كرد ئەو ماوەیە جووڵەی كۆرپەلەكەت كەمبۆتەوە، ئەوە پێویستە بەزووترین كات سەردانی پزیشك بكەیت.
2-خوێن بەربوونی دامێن ئەگەر هەتبێت‌ و ئەو حاڵەتە ڕوویدا ئەوە پێویستە بەزووترین كات سەردانی پزیشك بكەیت، چونكە ئەگەری ئەوە هەیە مێینەكە تووشی قوتانی هاوڕێی منداڵ بووبێت یاخود بچڕانێك لەمنداڵدان دروست بووبێت.
3-ئاوسان، ڕەنگە وابیربكەینەوە كەئاوسان لەم كاتەنەدا ئاسایە، بەڵام ئاوسانی دەستەكان‌و قاچەكان لەم كاتانەدا ڕەنگە نیشانەی ژەهراوی بوونی دووگیانی بێت، هەربۆیە بەهەند وەری بگرە گەرئەم كێشەیەت هەبوو.
4- ئازاری پشت ڕەنگە ئازاری پشت لەم كاتەنەدا دروست ببێت، ئەویش بەهۆی گەورەبونی كۆرپەلەو پەستانی سەر بڕبڕەكان، بەڵام ئەگەر زۆر بەردەوام بیت، ئەوە نیشانەی لەدایكبوونی كۆرپەلە دەبێت.
5-زیادبوونی كێش بەدڵنیایيەوە لەم كاتەشدا كێش زیاد دەكات بەهۆی گەورەبوونی كۆرپەلەوە، بەڵام پێویستە ئاگاداری ئەوە بێت كە زۆر لەپێویست نەبێت، چونكە ڕەنگە نیشانەی ژەهراوی بوونی دووگیانی بێت.
6-لێڵ بوون‌و مێرولە كردنی دەموچاو ئەم نیشانانە ڕوودەدات لەكاتی دووگیانیش ئەویش بەهۆی گۆڕانكاری هۆرمۆنەوە، بەڵام ڕەنگە نیشانەیەكیش بێت بۆ بەرزبونەوەی پەستانی خوێن‌و شەكرە..