دوێنێ، پارت و هێزه‌كانی كلدانی، سریانی، ئاشووری و ئه‌رمه‌نی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵوێستیان خۆیان ده‌ربڕی و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایانگه‌یاند؛ بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی هه‌نگاوێك بوو بۆ لێدان له پێكه‌وه‌ژیان و سه‌رپێچیكردن و پێشێلكردنی ده‌ستوور و یاسا.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كرد، بڕیاری دادگای فیدڕاڵی كه كورسی كۆتاكانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، له ئه‌نجامی هه‌ڵه‌ی مێژوویی “یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان”ـه‌وه بوو له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی سیاسی هه‌نووكه‌یی.
ئەوەشیان ڕاگەیاندووە، له ئه‌نجامی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، پێكهاته‌كان ڕووبه‌ڕووی بارودۆخێكی نه‌خوازراو بوونه‌ته‌وه، كه ئه‌مه هه‌نگاوێكه بۆ لێدان له پێكه‌وه‌ژیان و دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستان.
باسیان له‌وه‌ش كرد، سیسته‌می كۆتای په‌رله‌مانی كوردستان كه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1992ـوه په‌سند كراوه و كاری پێكراوه، بنه‌مایه‌كی ده‌سته‌به‌ركراوه بۆ نوێنه‌رایه‌تی سیاسی مه‌سیحییه‌كان و توركمانه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان، چونكه هه‌ر یه‌ك له ئه‌رمه‌ن و كلدان و سریان و ئاشوورییه‌كان وه‌ك پێكهاته و كه‌مینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی ناتوانن كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن به‌هۆی زۆری ژماره‌ی پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد و نه‌بوونی ده‌رفه‌تی هاوسه‌نگ له رووی ژماره‌وه.
ڕاشیانگەیاند: ئه‌وان وه‌ك هێز و لایه‌نه‌كانی ناو هاوپه‌یمانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی له خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و هاوپه‌یمانی حاموڕابی كه زۆرترین ده‌نگه‌كانیان له شار و گونده‌كانی كوردستان و ده‌شتی نه‌ینه‌وا و عێراق به‌ده‌ستهێناوه، رایده‌گه‌یه‌نن بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن وه‌ك ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه مێژووییه‌ی دادگای فیدڕاڵی و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌رامبه‌ر به پێكهاته‌كانی كلدانی، ئاشووری، سریانی و ئه‌رمه‌نی ئه‌نجامیان دا.
روونیشیان كردووه‌ته‌وه، بڕیاره‌كه‌یان مانای كۆتایی نییه، ئه‌گه‌ر رۆڵه‌كانیان داوایان لێ بكه‌ن به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن. هه‌روه‌ها داوا ده‌كه‌ن په‌له له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت له‌پێناو پاراستنی ئه‌زموونی دیموكراسی له كوردستان و به‌هێزتركردنی قه‌واره‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان.