ئهمڕۆ دووشەممە 2024.3.11، بەبۆنەى 33 ساڵڕۆژی ڕاپەڕینە مەزنەکەى بەهارى 1991 و ئازادكردنی شاری ههولێر، لە ڕێورەسمێکدا بە ئامادەبوونى د.پشتیوان سادق، بەرپرسى مەکتەبى ڕێکخستنى پارتى لە هەولێر و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و چیا هەرکى، یاریدەدەرى بەرپرسى مەکتەبى ڕێکخستن و بڵند ئیسماعیل، بەرپرسى لقى2 و ئارى نانەکەلى، بەرپرسى لقى16 و د.عەلى ڕەشید، سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر و هێمن قادر و مەسعود کاڕەش، جێگرانى پارێزگار و د.ئاراس خۆشناو، بەرپرسى ڕێکخراوە پیشە ییەکان و کەس و کار و بنەماڵەى سەربەرزى شەهیدان و ژمارەیەکى تر لە بەرپرسانى ئیدارى و حزبى و جەماوەرى شارى هەولیر، (33)ەمین ساڵڕۆژى ڕاپەرین شکۆدارى کوردستان و ڕزگار کردنى شارى هەولێر بەرز ڕاگیرا و تاجە گوڵینە ڕێز و وەفا لە سەر دیواربەندی شەهیدانی ڕاپەڕین دانرا.
لە ڕێورەسمەکەدا پارێزگارى هەولێر لە گوتاریکدا ، وێڕاى پیرۆزبایی لەخەڵکى بەشەرەفى شارى هەولێر بەبۆنەى 11ى ئازار ساڵڕۆژى ڕزگار کردنى شارى هەولێر له دژی ستهمكارییهكانی رژێمی پێشوو و كۆتایهێنان به دهسهڵاتی دامهزراوه سهركوتكارهكانی بهعس و ڕێککەوتنامەى 11ـی ئازاری ساڵی 1970، جەختى لەوە کردەوە ئهو ههولێره پێشكهوتووهی ئهمڕۆ دهبینرێت، بهرههمی ئهو خهبات و بهرخودانهی كوردە و ڕایگەیاند: “لەو ڕۆژەدا کە یادى ئەو سەرورییە دەکەینەوە، پابەندییەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە خزمەتگەیاندن بە خەڵکى کوردستان و خزمەتکردنى هەولێر بە خەڵک و خاکەکەیەوە دووپات دەکەینەوە و ئەوەى لە تواناى یەکە کارگێڕییەکان و دامەزراوەکانی حکومەتى هەرێمیش دابێت کە بەرهەمى ئەو ڕاپەرینە و تێکۆشانى خەڵکى کوردستانە، لە خزمەتگەیاندن بە خەڵکى سنوورى پارێزگاکەمان ئهنجامیدهدهین”.
جێگەى باسە، لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆ و 33 ساڵ لەمەوبەر، لە 11ـی ئاداری ساڵی 1991 راپەڕین لە هەولێر سەریهەڵدا و هاووڵاتییان دژی دامودەزگاکانی رژێمی پێشووی عێراق وەستانەوە و دوای چەند کاتژمێرێک تەواو شارەکە رزگار کرا.