دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

نێچيرڤان بارزانى پيرۆزباييى هاتنه‌وه‌ى مانگى پيرۆزى ره‌مه‌زان ده‌كات

سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی مانگی پیرۆزی رەمەزان، ئەمڕۆ یەكشەم پەیامێكی بڵاو كردەوە و تێیدا پیرۆزبایی هاتنەوەی مانگەكەی لە ته‌واوى موسڵمانان له‌ كوردستان و عێراق و جيهان كرد.

نێچيرڤان بارزانى سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى مانگى پيرۆزى ڕه‌مه‌زانه‌وه‌، به‌ گه‌رمى و له‌ دڵه‌وه‌ پيرۆزبايى له‌ ته‌واوى موسڵمانان له‌ كوردستان و عێراق و جيهان ده‌كه‌م، هيوادارم سه‌قامگيرى و ئاسووده‌يى له‌گه‌ڵ خۆيدا بهێنێت و بۆ هه‌مووان ببێته‌ مايه‌ى خێر و خۆشى و دڵئارامى.

نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاند: با هاتنه‌وه‌ى ئه‌م مانگه‌ پيرۆزه‌ و وانه‌ و چه‌مك و واتاكانى، ده‌رفه‌ت و هانده‌رى هه‌موو لايه‌كمان بن بۆ بره‌ودان به‌ ته‌بايى و لێبورده‌يى و كاركردنى پێكه‌وه‌يى له‌پێناو خێر و چاكه‌ و به‌ها باڵاكانى مرۆڤ و ئاشتى و نيشتماندا.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەروەها رایگەیاند: خواى مه‌زن گه‌ل و وڵاتمان بپارێزێت و ڕۆژوو و خواپه‌رستيى هه‌مووان قبووڵ بكات.

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەفەرمی سبەی دووشەمی وەك یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز لە هەرێمی كوردستان دیاری كرد دوای بینینی مانگ بەڵگەی شەرعی لەلایەن لیژنەی باڵای بینینی مانگ.