فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: سبەی دووشەممە لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.
رۆژی یەکشەممە (10ـی ئاداری 2024) فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: پشووەکە لە رۆژژمێری فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دیاریکراوە؛ کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی رێککەوتننامەی 11ـی ئاداری 1970.
لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە، رۆژی سێشەممە (12ـی ئاداری 2024)، دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست پێدەکاتەوە.