ئەمڕۆ پێنجشەم 7ـی ئاداری 2024 لە سەلاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی حزبی تەقەدوم و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوا پێشهاتەکان ئاڵوگۆڕ کرا.
هەروەها جەخت لە پابەندبوون بە دەستوور و لێکتێگەیشتنی لایەنە سیاسییەکانی عێراق کرایەوە، ئەویش لەپێناو دەستەبەرکردنی سەقامگیریی سیاسی و باشترکردنی کاروباری دامودەزگاکانی دەوڵەت