پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کارووباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان باس لە سەردانی هەفتەی رابردووی سەرۆکی ئەرمینیا دەکات و دەڵێت: سەرۆکی ئەرمینیا سەرسام بوو بە هەولێر و رایگەیاند، جیاوازی هەولێر و بەغدا ئەرز و ئاسمانە، پشتیوان سادق بە تەنزیشەوە دەڵێت: هەمووتان دەزانن کە سەرۆکی ئەرمینیا پارتی نییە.
ئەم وتانەی وەزیری ئەوقاف و کارووباری ئایینی لە میانەی کردنەوەی مزگەوتی حاجی مەکییە بوو لە شاری هەولێر کە لەلایەن بنەماڵەی حاجی یەحیا باجگر کرایەوە.
له هه‌رێمی كوردستان 5400 مزگه‌وت هه‌یه، به‌مشێوه‌یه به‌سه‌ر شاره‌كان دابه‌شكراون، له پارێزگای هه‌ولێر 1995 مزگه‌وت، سلێمانی 1934، دهۆك 1189 و له گه‌رمیان 282 مزگه‌وت هه‌یه، به گوێره‌ی ئاماره‌كانیش، نزیكه‌ی 100 هاووڵاتی داواكاری دروستكردنی مزگه‌وتیان پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف كردووه.