وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بۆ کاروباری سیاسی و هاریکاری هەڵبژاردن کۆبوونەوە و تاوتوێی دۆخی شنگال و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیان کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (7ـی ئاداری 2024) رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کلاودیۆ کۆردۆن، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بۆ کاروباری سیاسی و هاریکاری هەڵبژاردن کرد.
کلاودیۆ کۆردۆن، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بۆ کاروباری سیاسی و هاریکاری هەڵبژاردن لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، لەگەڵ رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێـمی کوردستان تاوتوێی دۆخی شەنگال و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانمان کرد.
کۆردۆن ئاماژەی بەوەدا، نەتەوەیەکگرتووەکان ئامادەی هەموو پاڵپشتی و هاوکارییەکن بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان.