سڵاوی یەکسانی
ئافرەتانی هێژا
جەماوەری کوردستان
هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ئافرەتان له‌سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانی ئافره‌تانی كوردستان و سه‌رجه‌م چالاكوان وپیاوه یه‌كسانیخوازه‌كان پیرۆز ده‌كه‌ین و خه‌باتیان به‌رز ده‌نرخێنین.
ئەم ڕۆژە له‌سه‌رجه‌م کادیر و ئه‌ندامانی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان پیرۆز ده‌كه‌ین كه هه‌میشه به‌بێ ماندووبوون و به‌بێ جیاوازی ئامێزیان بۆسه‌رجه‌م ئافره‌تانی كوردستان له نه‌ته‌وه و پێكهاته جیاوازه‌كان كردۆته‌وه.
خه‌بات و بزووتنەوەی یەکسانیخوازی ئافرەتان له جیهان بەگشتی و لە هەرێمی کوردستان بەتایبەتی، به‌چه‌ند قۆناغێكی سه‌خت و دژوار‌دا تێپه‌ڕیووه تا پرسی ئافرەتان بێتە پرسێکی کۆمەڵگەیی و خەمێکی گشتی. ئەو قۆناغانه‌ش قوربانی و رەنجی زۆری بۆدراوه تاگه‌یشتۆته ئه‌م ئاست و رۆژگارەی ئەمڕۆ.
ئەگەرچی ئێستە هەموو جیهان لە هەوڵ و کۆششی بەردەوامدایە بۆ بەرجەستەکردنی یەکسانی و تواناسازی و پڕۆسەی بەچەقکردنی ئافرەتان لەکایە جیاوازەکانی ژیاندا، لەگەڵ ئەوەشدا، هیچ وڵاتێک نییە بەتەواوی یەکسانی تیایدا بەرجەستە بووبێت، ئەوەش بەهۆی بوونی رێگری و بەربەستی کولتوری، فەرهەنگی، دابونەریت و هەندێکجاریش دەستوور و یاساکان و عەقڵیەت و سیستمی باوکسالاری.
گرنگ و پێویستە بزووتنەوەی یەکسانیخوازی ئافرەتان بە بیری نوێ و شێواز و پڕۆژە و میکانیزمی نوێی هاوچەرخ بەشداربن لە ئاڕاستەکردنی گۆڕانکارییە هزریی، کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئابووری و کۆمەڵگەییەکان بۆ گەیشتن بە یەکسانی و دادپەروەری.
یەکێتی ئافرەتانی کوردستان دەیان ساڵە لە پێناوی مافەکانی ئافرەتان خەبات دەکات و ئامانجیەتی هێزی كاری ئافره‌تان ببێته چه‌قی گۆڕانكاڕی له ناوەندەکانی بڕیار و بازاڕی کار و جومگەکانی حکومڕانی و هەموو کەناڵە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان.
هاوکات ئافرەتانی کوردستان شانبەشانی پیاوان لەبزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان رۆڵیان هەبووە، چەكی یێشمەرگایەتییان لەشانکردووە، یانیش لە پێشەوەی سەنگەرەكان بەپەروەردەکردنی منداڵ و خێزان بەشدارییان لە شۆرشەکانی كوردستاندا كردووە.
ئێستە ئافرەتانی کۆمەڵگەی کوردستانی بە چەکی زانست و خوێندەواریی و وزە و هێزێکی زۆرەوە لەسەر ئاستی کوردستان لە مەیدانەکەن و دەست و پەنجەیان دیارە لە پێشکەوتنەکانی هەرێمەکە و بوونەتە بەشێک لە پڕۆسەی بنیاتنانی ئاشتی، ئاسایش و ئاسایشی کۆمەڵایەتی و پاراستنی وڵاتەکەمان.
٨ مارس ئەوەمان بەبیردێنێتەوە كە ئێمە جارێكی تر جەخت لەسەر یەكسانی بكەینەوە و سوربین لەسەر بەدەستهێنانی هەموو مافەکانمان، هاوکات ئەوانەشمان بەبیردێنێتەوە کە کەسانێکی پاڵەوان ماندووبوون و شەونخونی و خزمەتێکی یەکجار گەورەیان کردووە بۆ دابینکردنی یەکسانی و دادپەروەری لەنێو کۆمەڵگەدا، لەم بۆنەیەدا ئیمە ڕێز لە خەبات و ماندووبوونیان دەگرین و خۆمان بە درێژەپێدەری رێگاکەیان دەزانین.
پاڵپشتی به‌رده‌وامی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌ره‌وپێشچوونی مافی ئافره‌تان جێگەی دەستخۆشیە و هەنگاوێکی یەکجار گرنگ و بایەخدارە کە لە كۆمەڵگەی كوردستانییدا بەدەنگێكی بەرز و بە كرداری دەبیسترێت دژ بەهەر جیاكارییەكی رەگەزی و پەراوێزخستنی رۆڵی ئافرەتان و هەوڵدان بۆ رەخساندنی كەشێك كە ئافرەتان بە توانا و لێهاتوویی خۆیانەوە پێگەی شایستەی خۆیان لە كۆمەڵگەدا وەربگرن.
سڵاو ده‌نێرین بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له‌پێناو دابینكردنی بژێوی ژیانی خێزانه‌كه‌یان كۆشش ده‌كه‌ن و پشت به هێزو توانای خۆیان ده‌به‌ستن.
سڵاو ده‌نێرین بۆ روحی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی بۆنه‌ته قوربانی هزری پیاوسالاری و نه‌ریتی چه‌وتی كۆمه‌ڵگه.
سڵاو بۆ هەموو ئافرەتانی کوردستان. بۆ سەرجەم کادیر و ئەندامانی ڕێکخراوەکەمان.
بەرز و شکۆدار بێت خەباتی یەکسانیخوازی یەکێتی ئافرەتان بۆ کۆمەڵگەیەکی ئازاد و یەکسان.
کوردستان ئاوەدان و گەشاوە بێت.
یەکێتی ئافرەتانی کوردستان
٨ی مارسی