پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

کەشی ئەمڕۆ و سبەی چۆن دەبێت؟

بەشی پێشبینی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ،كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە كە بەم شێوەیە ..
ئەمڕۆ پێنج شەممە 07- 03- 2024 ئاسمان نیمچە هەور دەبێت هەندێ كات بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لەگەڵ تاوە باران لەسەر هەندێ ناوچەی جیاجیا بە تایبەت ناوچە شاخاوییەكان و ناوچە سنوورییەكان , لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با لە زۆربەی كاتەكان.
هەروەها بۆ سبەی هەینی 08- 03- 2024 ئاسمان لە زۆربەی كاتەكان نیمچە هەورە بە گشتی، ئەگەری نمە بارانی كەمیش لەسەر بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكان لە كاتی جیا جیادا هەیە. 
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی …….
هەولێر : 21
سلێمانی :18
دهۆك : 19
 زاخۆ  : 19
هەڵەبجە : 19
كەركوك : 21
سۆران : 17
حاجی ئۆمەران : 10
گەرمیان : 23