لە سەرانسەری جیهان هەموو ساڵێک ڕۆژی(٨)ی ئادار بە ڕۆژی جیهانی(ئافرەتان) ناسراوە

خاڵدار قەواڵی

ئافرەت هەڵگری بیرکردنەوە و بنەمای هەڵوێستە کە لە هەموو هەلومەرجێکی نەخوازراو خۆڕاگری و متمانەی خۆی دەسەلمێنێ بەو پەڕی تواناوە هەوڵ دەدات بە گوونجاوترین ڕێگا چارەسەری ئەو دۆخە بکات تەنانەت دان بە ئازار و نەهامەتییهکانی ژیانی دەنێ لە پێناو پاراستنی ئەو ژینەگەی لێی دەژی. لێرەدا مێژووی ڕۆژی جیهانی(ئافرەتان)ـتان بەبیر دێنمەوە کە دەیسەلمێنێ هیچ ئازادییەک بەبێ قوربانی دەستەبەر نابێت هەموو ساڵێک لە (٨)ی ئادار ڕۆژی جیهانی(ئافرەتان)ـە، وەک ڕێزێک بۆ دەستکەوت و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری، سیاسی و کۆمەڵایەتی سەبارەت بە پرسەکانی لە سەرانسەری جیهاندا ئەم ڕۆژە هێمای خەباتی (ئافرەتان) دەکات کە زیاترە لە سەدەیەک.
کاتێک (ئافرەتانی)کرێکار لە ئەمریکای باکوور و ئەوروپا ناڕەزایەتییان نیشاندا بۆ باشترکردنی بارودۆخیان. سەرەتای دەستپێشخەری پرسی (ئافرەتان)دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (١٩٠٩)، کە لە پشت پارتی سۆسیالیستی ئەمریکییەوە بوو. (٢٨)ی شوبات دیاریکرا وەک ڕۆژێک بۆ ئاهەنگگێڕان بە ڕۆژی نیشتمانی (ئافرەتان) لە ئەمریکا پەسەندکرا، وەک ڕێزێک بۆ مانگرتنی کرێکارانی کارگەی جلوبەرگی (ئافرەتان) لە ساڵی( ١٩٠٨) لە نیویۆرک، کە لە ڕێپێوانێکی ناڕەزایەتیدا شەقامیان گرتەبەر بۆ داوای کەمکردنەوەی کاتەکانی کارکردن، زیادکردنی کرێ و مافی دەنگدانیان لە هەڵبژاردنەکاندا. ساڵی (١٩١٠) کۆنفرانسی نێودەوڵەتی (ئافرەتان)ی سۆسیالیست کە لە شاری(کۆپنهاگنی) پایتەختی وڵاتی دانیمارک بەڕێوەچوو داوای دیاری کردنی ڕۆژی جیهانی(ئافرەتان)کرا بەبێ دیاریکردنی بەروار. یەکەم قۆناغی ئاهەنگگێڕان لە(١٩)ی ئاداری ساڵی(١٩١١)دا دەستی پێکرد و بە ڕێپێوان داوای مافی کارکردنی (ئافراتان)، ڕاهێنانی پیشەیی و کۆتای هێنان بە ستەمکاری بەرانبەریان لە(٨)ی ئاداری(١٩١٤)دەدا (ئافرەتان) لە چەند شارێکی ئەوروپا ڕێپێوانیان ڕێکخست بۆ داوای مافی دەنگدانی (ئافرەتان)، ناڕەزایەتی دەربڕین بەرانبەر شەڕی جەنگی جیهانی. لە ساڵی(١٩١٧)دە (ئافرەتان)ی ڕووسیا لە کۆتا یەکشەممەی مانگی شوبات بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین و مانگرتن ڕاگەیاند لە ژێر دروشمی (نان و ئاشتی)لە ئەنجامدا بووە هۆی دەرکردنی مافی دەنگدانی(ئافرەتان). پاش جەنگی جیهانی دووەم لە (٨)ی ئادار چەندین وڵات ئەو ڕۆژە بۆ ئاهەنگگێڕانی ئافرەتان دیاریکرا.. ئێستا لە سەرانسەری جیهان هەموو ساڵێک ڕۆژی(٨)ی ئادار بە ڕۆژی جیهانی(ئافرەتان) ناسراوە، بەڵام هێشتا ئاستەنگی و دەیان بەربەست ڕووبەڕووی ئافرەت دەبێتەوە و جیاکاری نێوان کچ و کوڕ لە خێزان، بێ بەشبوون لە خوێندن، بە زۆر هاوسەرگیری و کپکردنی دەنگیان تیشک دەخاتە سەر نا دادپەروەری لە ماف.

ھەواڵی زیاتر