ئافرەت و دەسەڵات ( دوای شیکردنەوەی چەمکی دەسەڵات لە دیدێکی یەکسانیخوازدا

ژڤان محمدطاهر شمدین

پێشتر زۆر جار بیرمان دەکرد کە بۆ ئافرەت ئەوەندە لە دەسەڵات دوورە یاخود بۆ ئافرەت بە ناشرینی لە دەسەڵات دەڕوانێت، نەك تەنها لە ناوەندەکانی بریاردان و سیاسەت بەلکو لە هەموو شێوازێکی بەڕێووەبردنی ژیان، ئایا ئەوەی جێگای سەرنج و شیکردنەوە ڕوانینی ئافرەتان بوو بە ژیان یان دووبارە شیکردنەوەی خودی چەمکی دەسەڵات بوو لە دیدی کۆمەڵگاوە؟ خویایە ڕوانینی کۆمەڵگاکەمان بۆ چەمکێ دەسەڵاتیش وەکو هەر چەمکێك لە گوڕانکاری دایە ئەمەش بۆ ئەو پێشهات و رووداوە سیاسی و کۆمەڵاتیانە دەگەرێتەوە کە دەبنە هۆی گوڕانی ئاراستەی بیرکردنەوەی کۆمەڵگا چ لە ئاستی ناوخۆ چ لە ئاستی دەرەوە، وە هەروەها ئاشنابوون بە کلتوری وڵاتەکانی خاوەن دیموکراسیەتیش یەکێك لە هۆکارەکان بووە. ئەگەر بڵێین دەسەڵات بەرهەمی فەلسەفەی سیاسی پیاوان بوو، لێرە بۆمان دەردەکەوێت کە چەمکی دەسەڵات لە ناوەندێکی پیاوسالار سەری هەڵداوە و شیکراوە وە بە دڕێژایی مێژوو لە ژێر قۆرغکاری پیاوان بووە، وە ئەوەی دەسەڵات بە نرخ کردبوو پێدانی هێزی بریاردان بووە بە خاوەنەکەی، بۆیە هەرکاتێك باسی هێزمان بکردایە بیرمان بۆ ڕەگەزی نێر دەچوو هەر لەبەر ئەمەش دەسەڵات هەمیشە وەك شتێکی نامۆ و دوور لە سروشتی ئافرەت ڕەنگدانەوەی هەبووە وە ئافرەت لە بریاردان دا یان بوونی نەبووە یان وەك رەگەزی دووەم مامەڵەی ڵەگەل کراوە تا ئەو ڕادەیە کە هەر ئافرەتیش بەو شێوەیە خۆی بینیوە، لێرە بۆمان دەردەکەوێت کە بەربەستی گەورە لە نێوان ئافرەت و دەسەڵات دا پیاوسالاریبوونی خودی چەمکی دەسەڵات بووە، بۆیە دووبارە شیکردنەوەی چەمکی دەسەڵات لە دیدێکی یەکسانیخواز بۆە هۆی ئاشکردنی ئافرەت بە دەسەڵات وە هەروەها بۆ بە یەکەم هەنگاویش بۆ چەسپاندنی یەکسانی جێندەری لە ناو کۆمەڵگا دا چونکە لە راستی دا پەیوەندیەکی ئەزەلی و دانەبڕاو لە نێوان سرۆشتی ئافرەت و دەسەڵات دا هەیە زیادبوونی حەزی بەشداری ئافرەتان لە هەموو ناوەندەکانی بریاردان دەرخەری ئەو ڕاستیەیە، بوونی ئافرەت لە جومگەکانی دەسەڵات جگە لە سود وەرگرتن لە هێزو تواناکانی ئافرەت لە بەڕێوەبردن، بە ڕاگرتنی باڵانسی جێندەری ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو وڵاتە خاوەن سیستەمێکێ دیموکراسی حوکمرانیە ئەمەش پێگەیەکێ بەهێز بەو وڵاتە دەبەخشێت لە ناو کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دا چونکە ئێستا لە سەرتاسەری دونیا گرنگیەکی تەواو بە پرسەکانی پەیوەست بە ئازادی و مافەکانی ئافرەت دەدرێت ئەمەش ڕێگە خۆش دەکات کە ئافرەتانی بریاردەر لە وڵاتی خۆمان بتوانن پەیوەندی بە ئافرەتانی دەرەوە بکەن تایبەت وەڵاتە بەهێزەکان و سود لە ئەزمونەکانیان وەربگرن و لەهەمان کاتدا لوبیەی ئابوری، سیاسی، کۆمەڵایەتی…هتد دروستبکەن و لە داهاتوشدا ئەو لوبیانە بۆ پرس و کێشەکانی ئافرەتان و گەشەپێدانی تواناکانی ئافرەتانی وڵاتی خویان هەتا دەتوانن بۆ پرسە نیشتیمانی و نەتەوەییەکانی وڵاتی خۆیان بەکاربێنن کە بۆ ئەمەش پێویستە ئافرەتانمان پەرە بە لێهاتویە دبلوماسیەکان و تێڕوانینی سیاسی خۆیان بدەن وە بێ ترس زیاتر لە دەسهەڵات نێزیك ببنەوە لە ڕۆلی لاوەکی دەربکەون و زیاتر وەك سیاسەتمەدار هەنگاوبنێن و زیاترین پەیوەندی دروستبکەن و ببنە کاراکتەرێکێ کاریگەر لە مەیدانی سیاسەت و پشتگیری یەکتریان بن بۆ بەهێزترکردنی پێگەکەیان و کاربکەن بۆ بەرەوپێشبردن و پاراستن و ئاوەدانکردنەوەی وڵاتی خۆمان.

ھەواڵی زیاتر