وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 120 ملیار دیناری بۆ ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی دابین كردووه. ده‌شڵێت، كه‌رتی ته‌ندروستی به‌رده‌وام پێویستی به په‌ره‌پێدان و پاڵپشتی ته‌ندروستی هه‌یه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 6ـی ئاداری 2024) سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 120 ملیار دیناری بۆ ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی بۆ فه‌رمانگه ته‌ندروستییه‌كان دابین كردووه.”
سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه‌رتی ته‌ندروستی به‌رده‌وام پێویستی به په‌ره‌پێدان و پاڵپشتی ته‌ندروستی هه‌یه.
سامان به‌رزنجی له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا گوتی، له عێراقدا له بودجه‌ی حاكیمه بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت به ته‌ندروستی هه‌یه و ساڵی پار به‌راورد به ساڵانی پێشووتر، ساڵ به‌ساڵ رێژه‌ی به‌ده‌ستهێنانی ده‌رمان و پێداویستییه ته‌ندروستی پزیشكی زیادیكردووه و له‌ساڵی 2023 نزیكه‌ی 194 ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان ته‌رخانكراوه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌و بۆشاییه‌ش كه دروستبووه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به نزیكه‌ی 120 ملیار دیناری بۆ ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی بۆ فه‌رمانگه ته‌ندروستییه‌كان دابین كردووه.