پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لە چەسپاندنی دادپەروەرەی، پێشخستنی پڕۆژەکانی پارێزگاکان ئەنجامی باشی دەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، 5ـی ئاداری 2024، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لەگەڵ شاندێکی پەرلەمانی عێراق لەبارەی پرۆژەکانی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکانی عێراق لە پارێزگای هەولێر کۆنگرەی رۆژنامەوانییان ئەنجامدا تێیدا ئومێد خۆشناو رایگەیاند، پێشخستنی پڕۆژەکانی پارێزگاکان ئەنجامی باشی دەبێت، لە چەسپاندنی دادپەروەرەی.
بە گوتەی پاریزگاری هەولێر: “ئێمە لە هەرێمی کوردستان سەرەڕای ئەو کێشانەی کە بەردەوام لەگەڵ دادگای ئیتحاد و حکومەتی هەرێمی کوردستان هەبووە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان زەوتکراوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان لە ساڵی 2012وە هەرێمی کوردستان بێبەش بووە ئەگەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان وەکو ئەوەی لەسەر ژمارەی دانیشتوان دیاری دەکرێت، هەرێمی کوردستان بەرکەوتی خۆی بەرکەوتایە لەگەڵ شاری هەولێر بێشک ئێستا بەشێک لە کێشەکان چارەسەر دەبوون”.