هێزەکانی ئاسایشی هەولێر کەسێکیان بە تۆمەتی تەقەکردن لە ماڵێک دەستگیر کرد

ئەمڕۆ دووشەممە 4/3/2024، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاوی کردەوە: “بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر هەڵساین بەدەستگیرکردنی تۆمەتبار (د، ع، ع) کە لە قەزای بنەسڵاوە لەگەڵ سێ تۆمەتباری تر هەڵیانکووتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەک و بە چەکی جۆری (کلاشینکۆف) تەقەیەکی زۆریان لەو ماڵە کردووە و هەڵاتوون، کە هیچ زیانی گیانی نەبووە.”

ئاماژە بەوەش دراوە: “ئێستا ئەو سێ تۆمەتبارەی تر بەناوەکانی (و، ن، ر)، (م، ع، ع)، (أ، ر) هەڵاتوون و لەلایەن دادگاوە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە.”

هەروەها ئاسایشی هەولێر دوپاتی کردووەتەوە کە هەرکەسێک کارێکی نایاسای ئەنجام بدات لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستگیر دەکرێت لە هەر ئاست و پۆستێکدا بێت

ھەواڵی زیاتر