دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

كاركردن له‌ پرۆژه‌ی دووسایدی سەنتەری قەزایی بنه‌سڵاوه‌ ده‌ستیپێكرده‌وه‌

كاركردن له‌ پرۆژه‌ی دووسایدی سه‌نته‌ری قه‌زای بنه‌سڵاوه‌ دوای ماوه‌یه‌ك وه‌ستان ده‌ستیپێكرده‌وه‌، کە بە گوژمەی (2 ملیار و 343 ملیۆن و 350 هەزار دینار) لە سەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر، دەست بە جێبەێکردنی کراوە.

پرۆژەکە درێژیەکەى (2600)مەتر و قيرتاوكرنەکەى (35,000م2)یە و ئاورۆى لولەيى تيرەى جياوازى (4,750) مەترە، پڕۆژەکە یەکێكە لە پرۆژە گرنگەکان و بەتەوابوونی گرفتی شەقام و هاتووچۆیى هاوڵاتییان لەسەنتەری قەزایی بنەسڵاوە چارەسەر دەكات.