بەشی پێشبینی،بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە رایگەیاند: ئەمڕۆ یەك شەممە 03- 03- 2024ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتی , لەسەر ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری نمە باران هەیە , هەروەها ئەگەری پروشكە باران هەیە لە ناوچەی جیا جیا .
هەروەها دەڵێت: بۆ سبەی دووشەممە 04- 03- 2024 ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت ،پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبێتەوە بە ( 1-2 ) پلە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە ………..
هەولێر : 20
سلێمانی :18
دهۆك : 20
زاخۆ : 20
هەڵەبجە : 19
كەركوك : 21
سۆران : 16
حاجی ئۆمەران : 9
گەرمیان : 22