شڤان پەروەر کۆنسێرتێکی فراوان لە هەولێر ساز دەکات

شیڤان شێرزاد – هەولێر

هونەرمەندی گەورە “شڤان پەروەر” جیاواز لە گۆرانی و سروودە نیشتمانیەکانی، لەگەڵ دەزگایەکی ڕۆشنبیری و هونەری جیهان کەوتە رێکەوتن بۆ ئەنجامدانی کۆنسێرتێکی فراوان لە هەولێری پایتەخت و بەنیازە لە ئایندەیەکی نزیکدا ئامادەکاری بۆ کۆنسێرتە هونەرییەکەی بکات و بۆ یەکەم جاریش بۆ (هەولێر) ڕایدەگەیەنێت لە میانی ئەو پڕۆژە هونەرییەدا چەند گۆرانیەکی نوێ بڵاودەکاتەوە.

شڤان پەروەر لە لێدوانەکەیدا ئەوەی خستە روو، کە لەگەڵ بەشی ڕۆشنبیری و کولتووری زانکۆکانی جیهان گەیشتوونەتە رێکەوتنێک دوای تەواوبوونی مانگی رەمەزانی پیرۆز بە بەشداری گروپێکی موزیسیان، کە لەگەڵ خۆیدا بەشداری چەندین ئاهەنگی هونەرییان کردووە کۆنسێرتەکەی ئەنجام دەدات.
گوتیشی: پڕۆژە هونەرییەکەم دوای ئەوە گەڵاڵە کردووە، کە بە سەردانێک بەشە هونەرییەکانی ئەو شوێنە هونەری مەعریفیەم بەسەر کردووەتەوە و تابلۆ و هۆڵە شێوەکاری و چالاکییە هونەرییەکانی وەک میوزیک و سەمای مەولانەیی و دەیان کار و پڕۆژە جوانم لەم ناوەندە ڕۆشنبیریی و فکرییەدا بینیووە و بڕیارمدا، کە کارێکی هونەری بەرفراوان ئەنجام بدەم، کە خزمەتێکی دیکە بە هونەری کوردی دەکات.

ھەواڵی زیاتر