دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر: بەهۆی خزمەتی بە گەل و خاکه‌كه‌ی، یادی مسته‌فا بارزانی به‌رز راده‌گیرێت

کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، بەهۆی خزمەتی بە گەل و خاکی کوردستان، یادی مه‌لا مسته‌فا بارزانی هێشتا به‌رز راده‌گیرێت.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) تویته‌ری پێشوو، کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر وێنەی بارزانی نه‌مری بڵاوکردووەتەوە و لەسەری نووسیوە “مه‌لا مسته‌فا بارزانی، بەهۆی خزمەتی بە گەل و خاکی کوردستان هێشتا یادی بەرز رادەگیرێت”.

مەلا مستەفا بارزانی، رابەری زیاتر لە نیو سەدەی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان دوای 45 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی، وه‌ك سیمبۆڵێك بووەتە سەر مەشق و هەوێنی كوردایەتی و ئازادیخوازی و سەربەخۆیی گەل و خاكی كوردستان و ئه‌و ئامانجه‌ی ئه‌و له‌پێناویدا خه‌باتی بۆ كرد و ته‌مه‌نی خۆی بۆ كرده‌ قوربانی، ئێستا هه‌مووان به‌بێ جیاوازی له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر سێبه‌ریدا له‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ی سوود ده‌بینن و چێژ له‌ ئاسووده‌یی و ئارامی و ئاسایش وه‌رده‌گرن.