دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

وەزیری بەرگری ئەمریكا : لە ئەگەری رووخانی ئۆكڕاینا ناتۆ هێرش دەكاتە سەر رووسیا

ئەمەریكا هۆشداری تووند دەدات و رایدەگەیەنێت،‌ لە ئەگەری رووخانی ئۆكراینا هاوپەیمانی ناتۆ هێرش دەكاتە سەر رووسیا، وتەبێژی كۆشكی كریملنیش ئەم لێدوانەی واشنتۆن بە نابەپرسیارانە ناو دەبات.
لە كۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی هێزە چەكدارەكانی كۆنگرێسی وڵاتەكەی لوید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریكا رایگەیاند: پێشبینی دەكەین پوتین لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی لە ئۆكراینا بەردەوام بێت.
هۆشداریشیدا لە ئەگەری سەركەوتن و براوەبوونی رووسیا لە داگیركردنی تەواوەتی ئۆكرانیا ، ئەوا ئەندامانی هاوپەیمانی  ناتۆ هێرش دەكەنە سەر رووسیا.  
لای خۆشیەوە دیمیتری پیسكۆڤ، وتەبێژی كۆشكی سەرۆكایەتی روسیا رایگەیاند، ئەم لێدوانەی وەزیری بەرگری ئەمریكای بە نابەپرسیارانە ناو برد و رایگەیاند، لێدوانی نابەرپرسانەی وڵاتانی رۆژئاوا دەبێتە هۆی زیادبوونی گرژی وئاڵۆزییەكان.
 ئەوش دوای ئەوەدێت لە ماوەی رابردوو هێزە چەكدراەكانی ئۆكراینا لە بەشێكی سەرەكی هەرێمی دۆنتێسك كشانەوە. لەگەڵ ئەوەی وڵاتانی ئەوروپا پەكێجی هاوكاریییەكانیان بۆ ئۆكراینا بەرز كردووەتەو و لێی بەردەوامن، بەڵام هێشتا پرسی رەوانە كردنی پاكێجی هاوكاری نوێی ئەمەریكا بۆ ئۆكراینا لە لایەن كۆنگرێسی ئەمەریكا مشتومڕی زۆری لەسەرە و پەسەند نەكراوە.