ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی ناوخۆ تۆماركردنی 36 ملیۆن هاووڵاتیی لەسەر كارتی نیشتیمانی ڕاگەیاند.
عەمید میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ و شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی رایگەیاند: بەڕێوەبەرایەتی باری شارستانی و پاسپۆرت و ئیقامە لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، تا 1ی ئازاری ئەمساڵ (36) ملیۆن هاووڵاتی لەسەر كارتی نیشتمانی تۆماركردووە.