دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

مەسرور بارزانی لەگەڵ سێناتۆر کریس ڤان هۆڵن کۆبووەوە

ئەمڕۆ پێنجشەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتن لەگەڵ سێناتۆر کریس ڤان هۆڵن ئەندامی ئەندامی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا کۆبووەوە.

سێناتۆر هۆڵن ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان هاوپەیمانێکی گرینگیی ئەمەریکایە لە ناوچەکە و پشتیوانیی خۆی بۆ ئاسایش و سەقامگیریی و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

سەرۆکی حکوومەت سوپاس و پێزانینی بۆ دۆستایەتیی و هاوکاری و پشتیوانیی ئەمەریکا دەربڕی و دووپاتی لە گرینگیی دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و مافی پێکهاتەکان و پێکەوەژیانی ئاشتییانە کردەوە و داوای کرد کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی ڕێگە نەدات مافی پێکهاتەکانی کوردستان پێشێل بکرێت.