وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، دیارده‌ی خۆكوشتن له نه‌ك له عێراق به‌ڵكو له هه‌موو جیهان له به‌رزبوونه‌وه‌دایه. هاوكات ئاماری شه‌ش ساڵی خۆكوشتن له عێراق بڵاوده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 29ـی شوباتی 2024) سه‌یف به‌در، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، خۆكوشتن دیارده‌یه‌كی جیهانییه و ساڵانه به‌پێی ئاماره‌كان 800 هه‌زار خۆیان ده‌كوژن، كه له هه‌ر 40 چركه‌یه‌كدا كه‌سێك خۆی ده‌كوژێت.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كردووه، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی خۆیان ده‌كوژن، ته‌مه‌نیان له‌نێوان 10 بۆ 29 ساڵیدایه و هه‌ندێكیشیان شه‌ست ساڵیان تێپه‌ڕاندووه. گوتووشیه‌تی، كۆمه‌ڵێك هۆكار هه‌یه بۆ په‌نابردنه به‌ر خۆكوشتن، له‌وانه دابونه‌ریتی خراپ، هه‌ژاری، نه‌بوونی هۆشیاری و رۆشنبیری بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كێشه و گرفته‌كان.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، خۆكوشتن له عێراق جگه له هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی نێوان ساڵانی 2017 بۆ 2022 له هه‌ڵكشانی مامناوه‌ند بووه.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، 178 كه‌س له ساڵی 2017 و 306 كه‌س له 2018 و 316 كه‌س له ساڵی 2019 و 233 كه‌س له ساڵی 2020 و 364 كه‌س له ساڵی 2021 و 511 كه‌س له ساڵی 2022ـدا خۆیان كوشتووه.
ناوبراو سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، له ساڵی 2021 و 2022ـدا زۆرترین خۆكوشتن هه‌بووه هۆكاره‌كه‌شی بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌گه‌ڕێته‌وه كه گرفتی ده‌روونی بۆ هه‌زاران كه‌س دروست كرد. تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه 1028 هه‌وڵی خۆكوشتن له ساڵی 2022ـدا هه‌بووه.
به گوته‌ی سه‌یف به‌در، رێژه‌ی 20%ـی ئه‌وانه‌ی خۆیان كوشتووه ته‌مه‌نیان له خوار 18 ساڵیدا بووه، رێژه‌ی 43%ـی خۆكوشتنه‌كانیش هۆكاری ده‌روونی بووه و رێژه‌ی 35%ـیش هۆكاری خێزانی و 15% هۆكاری ئابووری و رێژه‌ی 8%ـیش هۆكاری دیكه بووه.
له‌وباره‌یه‌وه ماجد شنگالی، سەرۆکی لیژنەی تەندروستی پەرلەمانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، خۆکوشتن لە عێراقدا بە رێژەیەکی زۆر زیادیکردووە، به‌شێوه‌یه‌ك لە ماوه‌ی نێوان ساڵی 2017 – 2023، رێژەی خۆکوشتن لە عێراق 250% زیادیکردووە.
شنگالی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، عێراق لە رووی پزیشک و راهێنەرە دەروونییەکانەوە بۆشاییەکی زۆری هەیە، به‌شێوه‌یه‌ك پسپۆڕی دەروونیی لە عێراق یەک پسپۆڕە بۆ هەر هەزار کەسێک، ئەمەش رێژەیەکی زۆر کەمە.