سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سێناتۆر تامی دەکوۆرت کۆبووەوە

دوێنێ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، لە واشنتن، لەگەڵ سێناتۆر تامی دەکوۆرت ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا کۆبووەوە
.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی حکوومەت کورتەیەکی دەربارەی دۆخی گشتتی عێراق و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ ، بەتایبەتی دابینکردنی شایستە داراییەکان و بەشە بودجەی هەرێم و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت و پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان و مافی پێکهاتەکان خستەڕوو.
سێناتۆر تامی دەکوۆرت، پشتیوانیی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و جەختی کردەوە کە هەموو هەوڵی خۆی دەخاتەگەڕ لە پێناو پاراستنی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵ.

ھەواڵی زیاتر