سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

لە هەولێر …مەراسیمێکی تایبەت بە ناساندنی سیستەمی دجیتاڵی ئاشکراکردنی بەرژەوەندییە داراییەکان ئەنجامدرا

ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.2.28، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و د.ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی و د.هێمن میران، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ و جیمس گۆڵدمان، کونسڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر و نوێنەری سەرۆکی داواکاری گشتیی و نوێنەری ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و ناحکومیەکان و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسانی ئیداری، دەستەی دەسپاکی مەراسیمێکی تایبەتی بە ناساندنی سیستەمی دجیتاڵی ئاشکراکردنی بەرژەوەندییە داراییەکان ئەنجامدا.

لە مەراسیمەکەدا، باس لە سیستەمی دجیتاڵی کرا و ئاماژە بە کار و چالاکییەکانی دەستەی دەسپاکی و ستراتیژی ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان کرا.