سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

کتێبى “هەژار کاکۆ، هەژارى هەژاران” ناسێندرا

دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.2.28، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بڵند ئیسماعیل، بەرپرسى لقى2 و ئارى نانەکەلى، بەرپرسى لقى16 و موسا ئەحمەد، سەرۆکى دەزگاى خێرخوازى بارزانى و چیا هەرکى، یاریدەدەرى بەرپرسى مەکتەبى ڕێکخستنى پارتى و ئاریان صلاح الدين، بريكارى وەزارەتى ڕۆشنبیرى و د.ئاراس خۆشناو، بەرپرسى ڕێکخراوە پیشەییەکان و کارگێڕ و ئەندامانى لق و کادیرانى پارتى و خانەوادە و کەس و کار و هەڤاڵانى هەژار کاکۆی جوانەمەرگ، لەڕێورەسمێکدا لە هۆڵى بارەگاى لقى2ى پارتى دیموکراتى کوردستان، وەک ياد و وه‌فايه‌ك کتێبى “هەژار کاکۆ هەژارى هەژاران” لە نووسینى “سیروان عوسمان” ناسێندرا.

لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەست خۆشی و پیرۆزبایی لە نووسەر، هیواى سەرکەوتن و بەردەوامی بۆى خواست.

جێگەى باسە، “هەژار کاکۆ”ی جوانەمەرگ، یەکێک بووە لە کادیرە دلسۆز و بەتواناکانی مەکتەبى سکرتاریەتى یەکێتی قوتابیانی کوردستان و کارگێڕى لقی2ی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو، لە ڕۆژى 2009.5.23 بەنەخۆشى کۆچى دوایی کرد.