ئەمڕۆ چوارشەممە 28-2-2024 كاتژمێر 10:45 خوولەكی بەیانی لەسەر رێگای سەرەكی قەزای بەردەڕش بۆ ناحیەی كەلەك لەنزیك گوندی قادسی مەزن رووداوێكی هاتوچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێك لەجۆری شوفرلێت ئۆپترا و بارهەڵگرێكی سووتەمەنی روویدا.
لە ئاكامی رووداوەكەشدا 5 كەس گیانیان لەدەستدا كە پێك هاتوون لە 3 ئافرەت و پیاوێك و منداڵێك.